ڕێنێسانس نیوز؛ مه‌ریوان
دانیشتوانی مه‌ریوان، له ڕێگای ناردنی کورته‌په‌یامی ته‌له‌فۆنی (SMS) بۆ یه‌کتر و به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیکردن له مانگرتنی گیراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی کورد، داوا له هاووڵاتیان ده‌که‌ن، ڕۆژی سێشه‌ممه 19ی خه‌رمانان (19/6/1387) له کاتژمێر دووی دوانیوه‌ڕۆوه تا ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ دووکان و بازاڕه‌کانی شار دابخه‌ن.
به‌گوێڕه‌ی "کومیته‌ی به‌دواداچوونی ڕه‌وشی مانگرتنی گیراوانی سیاسیی کورد"، له په‌یامه‌که‌ی هاووڵاتیاندا هاتووه: شارۆمه‌ندانی تێکۆشه‌ری شاری مه‌ریوان؛ وه‌رن با نیشانه‌ی پشتیوانیکردن له مانگرتن له خواردنی گیراوانی سیاسیی کورد، به داخستنی ده‌رگای دووکانه‌کانمان، له ڕۆژی سێشه‌ممه 19/6/87 کاتژمێر دووی دوانیوه‌ڕۆ تا کۆتایی ئه‌و ڕۆژه، جارێکی دیکه ئه‌رکی خۆمان له به‌رامبه‌ر مندالانی میلله‌ته‌که‌ماندا به‌جێ بگه‌یه‌نین، یا ئێمه‌ش له‌و تێکۆشانه‌دا به‌شیکمان به‌رکه‌وێ.
وته‌بێژی کومیته‌که له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا، داوای پشتوانی کرد له هه‌موو ئازادی ـ دێموکراسیخوازان و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌توانن له هه‌ر که‌ناڵێکه‌وه یارمه‌تیی به‌و گرینگه بده‌ن.
هاوکات ڕۆژنامه‌نووسێکی کورد له مه‌ریوان، له ڕاپۆرتێکی تایبه‌تدا بۆ ڕێنێسانس وێرای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه داواشی له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن کرد گرینگیی به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی خه‌ڵکی کوردستان و مانگرتنه گشتییه‌که‌ی گیراوه سیاسی ـ مه‌ده‌نییه‌کانی کورد بده‌ن.
